لیژنەی باڵا بڕیار لەسەر هاتنه‌ناوه‌وه‌ى گروپە گەشتیارییە ئاینییەکان دەدات

ناوخۆ
  • 10-03-2022, 15:20
  • +A -A

    بەغدا_(INA)
    کۆمیسیۆنی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتمانی ،ئەمڕۆ پێنجشەممە،بڕیارێکی دەرکرد سەبارەت بەهاتنەناوەوەی گروپە گەشتیارییە ئاینییەکان.
    له‌ راگه‌یه‌ندراوێكى ئه‌میندارێتى ئه‌نجه‌مه‌نى وه‌زیران كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(INA)كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند :"لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نەتەوەیی (بەرەنگاربونەوەی کۆڤید19) بڕیاری دا به هەموارکردنەوەی بڕیارەکەی لەسەر هاتنەناوەوەی گروپە گەشتیارییە ئاینییەکان بدات".
    وتیشی: "هەموارکردنەکە ئاماژەی بەوەداوە کە ماوەی هاتنەناوەوەی گروپە گەشتیارییە ئاینییەکان دەبێت 30 ڕۆژ بێت لە بەرواری هاتنەناوەوە لەجیاتی 14 ڕۆژ بەپێی ماددەی 7/1ی یاسای نیشتەجێبوونی بیانی 2017".