به‌دواداچون-(INA)
ڤۆلۆدیمێر زلێنسكی سه‌رۆكی ئۆكرانیا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه واژۆی له‌سه‌ر یاسایه‌كی وڵاته‌كه‌ی كرد، كه رێگه به ئۆكرانیه‌كان ده‌ده‌ن ده‌ست به‌سه‌ر موڵك و ماڵی روسیهكاندا بگرن و بۆخۆیان داگیری بكه‌ن.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی په‌رله‌مانی ئۆكرانیا، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ڤۆلۆدیمێر زلێنسكی واژۆی له‌سه‌ر هه‌مواری یاسای تاوانه‌كانی ئۆكرانیا كردوه كه په‌یوه‌سته به به‌هێزكردنی به‌رپرسیارێتی تاوانه‌كان دژ به دامه‌زراوه‌كانی ئاسایشی نیشتمانیی ئۆكرانیا، یاساكه‌ش به‌پێی ئه‌حكامه عورفیهكانه.
له ڕاگهیهندراوهكهدا ئهوهڕونكراوهتهوه، یاساكه به‌رپرسیارێتی زیاتركردنی سزاكانی خیانه‌ت و گێره‌شێوێنی تا زیندانی هه‌تاهه‌تایی دیاریكردوه له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی موڵك و ماڵی كه‌سی تاوانبار.
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، ڤۆلۆدیمێر زلێنسكی واژۆی له‌سه‌ر یاسای ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی موڵك و ماڵی ئه‌و هاوڵاتیه روسی و ئۆكرانیانه كردوه كه له‌پاڵ دوژمن شه‌ڕ ده‌كه‌ن دژ به‌وڵاته‌كه‌یان یاخود هاوكار و هه‌ماهه‌نگیان ده‌بن.
پاڵەوانیەتی نێودەوڵەتی شەترەنج بەكۆتا هات