بەغدا_(INA)
ئەنجومەنی وەزیران ،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،کردنەوەی کونسوڵخانەی فەرەنسای لە نەینەوا پەسەندکرد و هاوکات بڕی 3 ملیار دیناری بۆ پارێزگاى كه‌ربه‌لا تەرخانکرد بۆ پڕكردنه‌وه‌ى خه‌رجیه‌كانى زیاره‌تى 15ى شەعبان.
له راگه‌یه‌ندراوێكى ئه‌میندارێتى ئه‌نجه‌مه‌نى وه‌زیران كه ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(INA)كه‌وتووه رایگه‌یاند:"ئەنجومەنی وەزیران ڕاسپاردەی وەزارەتی دەرەوەی لەسەر کردنەوەی کونسوڵخانەی گشتی فەرەنسا لەپارێزگای نەینەوا پەسەندکرد، بەپێی بڕگەکانی مادەی 25 و 26ی یاسای خزمەتگوزاری بیانی (45ی ساڵی 2008) و رێكه‌وتنى ڤیەننا لەسەر پەیوەندییە کۆنسوڵییەکانی ساڵی 1963
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه ئەوەش هاتووە"ڕەزامەندی ئەنجومەنەکە کە لە دانیشتنی ئاسایی نۆیەم لە 8ی ئازاری 2022 وەرگیراوە، تێیدا عێراق مافی خۆی پاراستووە بۆ کردنەوەی کونسوڵگەری گشتی لە کۆماری فەرەنسا لە داهاتوودا بە پێی پرەنسیپی یەکسانی".
ئه‌مینداره‌تێكه وتیشی"ئەنجومەنەکە لە دانیشتنی نۆیەمی خۆیدا بڕیاری دا بڕی 3 ملیار دینار بۆ پارێزگای کەربەلاى پیرۆز تەرخان بکات بۆ پركردنه‌وه‌ى خه‌رجیه‌كانى زیاره‌تى 15ى شه‌عبان" ،ئەوەشی وت: "وەزارەتی دارایی دەبێت ته‌مویلى ئەو پارێزگایە بکات بۆ ئەوەی باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بە سەردانیکەران بکات، بەپێی ئەو بڕیارانەی کۆنترۆڵی دارایی کە مافی ئاڵوگۆڕی زیاتر لە 1/12ی خەرجییە راستەقینەکانی سالی دارایی بە وەزارەتی یان پارێزگاکە داوە".