ئەعرەجی: عێراق نایەوێت پەیوەندییەکانی لەگەڵ ڕوسیا و ئۆکرانیا له‌ده‌ستبدات

سیاسی
  • 10-03-2022, 14:11
  • +A -A

    بەغدا_(INA)
    قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،رایگه‌یاند عێراق نایەوێت پەیوەندییەکانی لەگەڵ ڕوسیا و ئۆکرانیا له‌ده‌ستبدات.
    نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(INA)كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" ئه‌عره‌جى لەشاری بەغدا پێشوازی کرد لە ئەلیکساندەر بۆرفجینکۆف، كاربه‌رێكخه‌رى کارەکانی ئۆکرانیا لە عێراق و لە کۆبونەوەیەکدا دواین گۆڕانکارییەکانی قەیرانی ئەو وڵاتەیان لەگەڵ روسیا تاوتوێ کرد "،و رایگەیاند:" عێراق ماوەیەکی زۆر بەدەست جەنگ و سزای ئابوریەوە ناڵاندویەتی، بۆیە لە دۆخی ئەوانە تێدەگەن کە بە قەیران و شەڕدا تێدەپەڕن.
    ئاشکراشیکرد" عێراق پشتیوانی بنەما و چارەسەری دیپلۆماسی نێوان هەردو وڵاتە دەکات و نایەوێت پەیوەندیەکانیان بەرەو خراپتر بچێت".
    لای خۆشییەوە نوێنەرەکەی ئۆکرانیا لە عێراق رایگەیاند، وڵاتەکەی رێز لە ئەزمونی عێراق دەگرێت لەبەرەنگاربونەوەی داعشدا، هاوکارییەکانی نێوان هەردولا بەردەوام دەبن، و هەوڵدەدەن بۆ جێگیرکردنی ئاسایش لە ناوچەکە و جیهاندا بەگوێرەی مەبدەئی دیپلۆماسی.