وەزیری دەرەوەو هاوتا لوبنانییەكان گفتوگۆیان لەسەر پەیوەندییە دووقۆڵییەكان كرد

سیاسی
  • 10-03-2022, 13:30
  • +A -A

    به‌غدا-(INA)
    فوئاد حسێن وەزیری ده‌ره‌وه‌ ئەمڕۆ پێنجشەممە،پەیوەندیی دووقۆڵی لەگەڵ عەبدوڵڵا  حەبیب هاوتا لوبنانییەكەی تاوتوێكرد.
    وەزارەتی دەرەوە لە بەیاننامەیەكدا كە ده‌ستى ئاژانسی هەواڵی عێراقى (INA) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:"فوئاد حسێن وەزیری دەرەوە لە پەراوێزی 157ەمین دانیشتنی ئەنجومەنی كۆمكاری عەرەبی لەسەر ئاستی وەزیرانی دەرەوە كە لە بارەگای كۆمكاری عەرەبی لە قاهیرەی پایتەختی میسر چاوى كه‌وت به‌ هاوتا لوبنانیه‌كه‌ى .
    وتیشى"حسێن پیرۆزبایی لەلوبنان كرد بەبۆنەی سەرۆكایەتیكردنی ئەنجومەنی كۆمكاری عەرەبی لەخولی 157ی ئێستایدا و هیوای خواست وەزیری دەرەوەی لوبنان لە هەموو ڕاپەڕاندنی ئەركەكانیدا لەخزمەتی كاری هاوبەشی عەرەبیدا بێت وسەركەتووبێت.
    لای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی لوبنان سوپاسی هەموو پشتیوانی و پشتیوانییەكانی عێراق بۆ لوبنانی كرد لە سەختیی ئابووری و ئەو هەلومەرجەی پێیدا تێپەڕیوە،
    لە به‌یانامه‌كەدا هاتووە: هەردوولا گفتوگۆیان لەسەر پەیوەندییە دووقۆڵییەكان و ڕێگاكانی دۆزینەوەی میكانیزمی گونجاو بۆ پەرەپێدانیان كرد و هەروەها گرنگترین ئەو كێشانەی كە لە ناوچەكە لە ئاستی هەرێمی و نێودەوڵەتیدا پێیدا تێپەڕدەبێت و پێویستی بە وەرگرتنی یەك هەڵوێستی بۆ رووبەڕووبونەەوەی هەموو پێشهات و بەرەنگاربوونەوەكان.