ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیران جەختی لەسەر گرنگی پەرەپێدانی بواری پەرستاری كردەوە

ناوخۆ
  • 10-03-2022, 12:30
  • +A -A

    به‌غدا-(INA)
    حەمید نەعیم غزی ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیران ئەمڕۆ پێنجشەممە تەئكیدی لەسەر گرنگی پەرەپێدانی بواری پەرستاری كردەوە وەك كۆڵەكەیەكی گرنگی سیستمی تەندروستی هەژماركرد.
    ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە ده‌ستى ئاژانسی هەواڵی عێراقى  (INA) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:"غزی لە میانەی چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ ئەندامانی كۆمەڵەی پەرستاری عێراق ستایشی ئەو قوربانیانەی كرد كە ئەم گروپە لە كاتی قەیرانەكان و شەڕی دژی تیرۆر و پەتای كۆڕۆنا ئەنجامیان داوە".
    غزی جەختیشیكردەوە"پێویستیی هەماهەنگی نێوان كۆمەڵەكە و لایەنە پەیوەندیدارەكان، هەروەها جەختیشیكردەوە  گرنگی پەرەپێدانی لایەنی پەرستاری وەك كۆڵەكەیەكی گرنگی سیستمی تەندروستی".
    وتیشی"حكومەت پشتگیری هەوڵەكانی كردووە بۆ دەرچوونی یاسای پەرستاری ژمارە 8ی ساڵی 2020 كە هاندەرێك بۆ ئەو بەشە دابین دەكات بۆ ئەنجامدانی زیاتر، بەتایبەتی كە كارەكەی ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە هاوڵاتیانەوە هەیە".
    ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیران  بە گوێرەی بەیانامەكە داوای لە سەرۆك و ئەندامانی كۆمەڵەكە  كرد كە ئاسۆی هاوكاری لەگەڵ دەزگا جیاوازەكان بكەنەوە، بۆ ڕێكخستن و بەڕێوەبردنی كاروباری كرێكاران لەم بوارەدا و بەرگریكردن لە مافەكانیان و پەرەپێدانی زانین و توانایب خۆیان ئەكتیڤ بكە،چاككردنی ئاستی ئابوری وكۆمەڵایەتی،بۆ ئەوەی بە باشی بگەڕێتەوە بۆ خزمەتی هاوڵاتیان.