دەستگیركردنى دوو تیرۆریست و چەتەیەكی بازرگانی بە ماددە هۆشبەرەكان لە بەغدا

ئەمنی
  • 10-03-2022, 10:00
  • +A -A

    به‌غدا-(INA)
    شانەی راگەیاندنی ئەمنی ئەمڕۆ پێنجشەممە، ده‌ستگیركردنى  دوو تیرۆریست و چەتەیەكی بازرگانی بە ماددە هۆشبەرەكان لە بەغدا راگه‌یاند.
    له‌ راگه‌یه‌ندراوێكى شانه‌كه‌ كە ده‌ستى ئاژانسی هەواڵی عێراقى (INA) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:"لە دوو ئۆپەراسیۆنی جیادا و بەچاودێریێكی وورد  لەلایەن هەردوو فەرماندەكان ، بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایش و دەزگا هەواڵگرییەكانی بەغدا، هێزێكی لیوای 24ی فیرقەی شەشی پیادە،توانیان دەستبەسەر تاوانباران بگرن بەپێى مادەی 4/1 تیرۆر وئەم ئۆپراسیۆنەش بە هەواڵگری وورد كە بوونی ئەوان لە ناوچەی (1 ئازار) ە لەبەشی بەرپرسیاریەتی خۆیان".
    لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە" هێزێكی پۆلیسی فیدراڵی لیوای 5 دوای چاودێریكردنی جموجوڵەكانی لە ناوچەی غەزالیە توانی كەسێكی داواكراوی تیرۆرست دەستگیر بكات.
    وتیشی"هێزێكی هاوبەشی لیوای 44ی یەكەمی پیادە، مەفرەزەی فەرمانگەی ئاسایشی نیشتمانی/نوسینگەی ئەلزهور)  توانی چەتەیەك دەستگیر بكات كە مامەڵە لەگەڵ ماددە هۆشبەرەكان دەكات كە بە بڕی (4 كیلۆ) لە جۆری كریستاڵ  دەستی بەسەردا گیراوە هەروەها  یەك  دەمانچەی و بڕی پارە (2,161,000) دینار وی ئەوەشی وت: ئەمە بەپێی زانیاری ورد هاتووە كە باندێك هەیە بۆ بازرگانیكردن بە ماددە هۆشبەرەكان، لەو شوێنەی كە هێزێكی كاری هاوبەش پێك هاتووە و كۆنتڕۆڵی ناكاویان بۆ دروست كردووە و دەستگیر كراون،بەو تاوانەكە پێی دەستگیر كرابوون لە ناوچەی حوسەینیە،
    وتیشی: دەستگیركراوان و ماددە دەستبەسەركراوەكان بۆ تەواوكردنی ڕێكارە یاساییەكان ،رەوانەی بەردەم یاسا كران.