دابەزینی نرخی دۆلار لەبازاڕە ناوخۆییه‌كان

ئابوری
  • 10-03-2022, 09:38
  • +A -A

    به‌غدا-(INA)
    نرخی ئاڵوگۆڕی دۆلار ئەمڕۆ پێنجشەممە لە بازاڕە ناوخۆییەكاندا كەمێك دابەزی.
    نرخی فرۆشتنی دۆلار بە 147 هەزار و 250 دینار بۆ هەر 100 دۆلارێك بووە، لە كاتێكدا نرخی كڕینی دۆلار بە 147 هەزار دینار بۆ هەر 100 دۆلارێك بووە
    بانكی ناوەندیی عێراق پێشتر بڕیاریدا نرخی ئاڵوگۆڕی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراق هەموار بكات، چونكە نرخی كڕینی دۆلار لەوەزارەتی دارایی 1450 دینار بووە و هاوكات نرخی فرۆشتنی بانكەكان بەبڕی 1460 دینار بۆ هەر دۆلارێك دانراوە.