ئەمڕۆ بەغدا میوانداری پاڵەوانێتی شەترەنجی عەرەب ده‌كات

وەرزش
  • 10-03-2022, 09:20
  • +A -A

    به‌غدا-(INA)
    ئەمڕۆ پێنج شەممە پاڵەوانێتی تازە پێگەیشتوانی عەرەب بۆ شەترەنج لەبەغدا بەرێوەدەچێت تا 18ی ئازار بەبەشداری 14 وڵاتی عەرەبی میسر و تونس و جەزائیر و لیبیا و مۆریتانیا و سۆماڵ و جیبوتی و سوریا و فەڵەستین و لوبنان و یەمەن و عومان و بەحرەین وعێراق ،بە ئامادەبوونی سەرۆكی شەتڕەنجی عەرەب  سعود معەلا.
    زافر عەبدولئەمیر، سەرۆكی فیدراسیۆنی شەترەنج لە عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گوت: جارێكی تر ئەم پاڵەوانیەتییە گەڕاوەیە پایتەختی خۆشەویستی بەغدا ،دوای ئەوەی ماوەی 21 ساڵ لە دابڕان لەم پاڵەوانیەتییەی عەرەبی".
    وتیشى" لەمیانەی ئەم پاڵەوانیەتییە دیدار وكۆبوونەوەی دوو قۆڵی لەگەڵ سەرۆكەكانی شەترەنجی وڵاتانی عەرەبی ئەنجام دەدین وباس لەدواین گۆڕانكاری وپێشهات و ئێستای یارییەكە دەكەین،هەروەها باس لەو چالاكییانە دەكەین لە بەرنامە ماوە بۆ ساڵی 2022.
    ناوبراو، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد" خولەكە بەپێی سیستمی نێودەوڵەتی سویسری  بە دوو گەڕ و بە حەوت خول بەڕێوەدەچێت و زیاتر لە 90 یاریزانی كچ وكوڕ و 20/18/16/14 بەشداری دەكەن و ئاشكراشیكرد كە خولەكە بۆ یەكەم جار لەڕێگەی پلاتفۆرمی پەیوەندی ئۆنلاین بۆ هەموو وڵاتانی جیهان پاڵەوانیەتیەكە لەلایەن فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی شەترەنجەوە دانیپێدناوە".