بەغدا_(INA)
حکومەتی هەرێمی کوردستان،ئەمڕۆ چوارشەممە پشووەکانی جەژنی نەورۆزی دیاری کرد .
د. جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیێنراوێکدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA)کەوتووە رایگەیاند:"بە بۆنەی هاتنی جەژنی نەتەوەیی نەورۆزەوە، لە ڕۆژی یەکشەممە ٢٠٢٢/٣/٢٠ تاوەکو ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠٢٢/٣/٢٤ لە سەرجەم دام و دەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمیی دەبێت".