ئاراس ساواری پایزێ بە بەهارێ دەیكوتێتەوە

هونەر
  • 9-03-2022, 19:50
  • +A -A

    هه‌ولێر-(INA)
    هونەرمەندی گۆرانی بێژ (ئاراس فاتیح)، بەرهەمەكانی بەناوی ئێرۆس كوردی بڵاودەكاتەوە، نوێترین بەرهەمی بەناوی (ساوار) لە كەناڵی تایبەتی خۆی لە یوتیوب بڵاوكردەوە.
    ئەم بەرهەمە لە كوردستان وێنەگیراوە رووداوەكانی نێو ئەم بەرهەمە بۆ 1948 دەگڕێتەوە،كە خەڵكانێك هەبوو كار وپیشەیان ساوار كوتان بوو،مەبەستی ئاراییش شماندنی بێ دەنگی و گرنگی بە كلتور دانە،ئەو دەڵێ هیچ گرتیەكی ئەم كلیپە بێ مەرام نەبووە،بۆیە بە هەستیاری و  ووردی و ئاسپای سەیری بكەن،پرۆژەی گەورەشی لەبەرنامەدایە.
    ئاراس گرنگی تەنانەت بە شێواز و روخساری خانمانیش داوە،بە نوێكاری رووخساری رەتكرۆدتەوە،بەڵكو بە خانمانی كوردی سروشتی هەنگاوی هاوێشتووە،قەل ومانگا لە كلیپەكەی بەكار هێناوە،وەرن با پێكەوە سەما بكەین دژی ئەو هەموو كێشە و ناشرینییەی ژیانمان.
    ئاراسی خەپە گیان چوار ئەلبوومی گۆرانی هەیە، یەكەمیان بەناوی 'تەپ-تەپ'ـە كە لە 1999 بڵاوكرایەوە، دووەم ئەلبوومی بەناوی 'دڵدار'ـە و لە هەمان ساڵدا بڵاویكردووە، سێیەم ئەلبوومی لە 2000 بەناوی 'تەماتە' بڵاوكردەوە و دەنگدانەوەی زرۆی هەبوو، دوایین ئەلبوومیشی لە 2003 بەناوی 'لە ئاراسەوە بۆ ....' بڵاوكردەوە.
    تاوەكو ئێستا 10 ڤیدیۆكلیپی بەرهەمهێناوە، بەناوەكانی(تەماتە، باسی تۆ، هەنگاو مەنێ، نەگەزی -كورتەفیلم-، بەتاك و بە كۆ، رێمدە رێمدە، یادی جاران، كوردستانی من، دەڕژێ و ساوار)،ماوەتەوە بڵێین ئاراس زۆر جوان و وورد و هەستیار بیردەكاتەوە،بەڵام خۆزە ئەم كلیپەی لە وەرزی پایز بڵاوبكردبوایەوە،چونكە ساوار كوتان وەرزی پایزان دەكرێ، پیرخەنی وساوار و بروش و بەرهەمانی تری لێ چادەكرێ و بۆ وەرزی سەرما وسۆڵی زستان خۆیان  ومال ومنداڵیان لێی دەخۆن.