بهغدا-(INA)
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا ڕایگەیاند، بریكارى وهزارهتى دارایى تەیف سامی خەڵاتی نێونەتەوەیی ژنانی ئازای بردەوە.
لیستی براوەكان لە چاپی 16هەمیدا 12 ئافرەتی لەخۆگرتبوو لەوانە تەیف سامی محەمەدی عێراقی كە لە ساڵی 2019 وەك بریكارى وەزیری دارایی خزمەتی كردووە لە هەمان كاتدا پۆستی بەڕێوەبەری گشتی بودجەبووە.
تەیف بروانامەی بەكالۆریۆسی لە ئابوری هەیە لە زانكۆی بەغدا ساڵی 1985،هەروەها دبلۆمی لە پەمانگای عەرەبی بۆ پلان هەیە لە وڵاتی كوێت لە پسپۆڕی پلاندانان وگەشەسەندن لە ساڵاتی (1989-1990).
بەپێی ڕاگەیەنراوێكی وەزارەتی دەرەوە خاتوو تەیف ڕۆڵێكی سەرەكی بینی لە نەهێشتنی گەندەڵی بودجە لە عێراقدا،خەڵاتەكە بە ژنانی سەرتاسەری جیهان دەبەخشرێت كە قوربانیان داوە و ئازایەتی و هێز و سەركردایەتییەكی بێوێنەیان لە بەرگریكردن لە ئاشتی و دادپەروەری و مافەكانی مرۆڤ و هەروەها یەكسانی ڕەگەزی و یەكسانی و تواناسازیی ژنان و كچان بە هەموو هەمەچەشن.
لە مانگی ئازاری ساڵی 2007ەوە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا زیاتر لە 170 ئافرەتی لەهەموو جیهان خەڵات دەكات و كە زیاتر لە 80 وڵاتی جیهان خەڵاتی ژنانی بوێری جیهانی پێدەبەخشرێ، لەگەڵ ئەو ئەركە دبلۆماسیانەی ئەمریكا لە دەرەوەی وڵات یەك ئافرەتی ئازا لە وڵاتە میوانەكان هەڵدەبژێردێت.
بەپێی ئەو وەزارەتە،سەركەتووە خاتوونەكان لە مەراسیمێكی رێزلێنان لەبەرنامەی میوانی سەركردەی نێودەوڵەتی ، (IVLP) بە شێوەیەكی بنەڕەتی بۆ پەیوەندی كردن لەگەڵ هاوتا ئەمریكیەكانیان و بەهێزكردنی تۆڕی جیهانیی سەركردەكانی ژنان.
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات