كردنه‌وه‌ى یەکەمین پێشانگای تایبەت بە بەرھەم و کەلوپەلی ئێرانی له‌ كه‌ركوك

ئابوری
  • 9-03-2022, 18:00
  • +A -A

    كه‌ركوك-(INA)
    ئەمڕۆ چوارشەممە، یەکەمین پێشانگای تایبەت بە بەرھەم و کەلوپەلی ئێرانی بە بەشداری ژمارەیەک کۆمپانیای ئەو وڵاتە لە شاری کەرکووک کرایەوە کە تا ١٢ ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.
    لە پێشانگاکەدا، بەرھەم و کەلوپەلی بوارەکانی بیناسازی، کاری دەستی، خۆراک و ژمارەیەک بواری دیکە خراونەتەڕوو.
    په‌یامنێرى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(INA)رایگەیاند:"ڕاکان سەعید جبورى پارێزگاری کەرکوک و ژمارەیەک لەئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران و سەرۆکی ژووری بازرگانی کەرکوک سەباح ساڵحى و کونسوڵی گشتی کۆماری ئیسلامی مەهدی شوشته‌ری و بەڕێوەبەری گشتی پێشانگاکان لەوەزارەتی بازرگانی زەهرا گه‌یلانى یەکەمین پێشانگای تایبەت بە بەرھەم و کەلوپەلی ئێرانی له‌و شاره‌ كرایه‌وه‌".

    کۆنسولی ئێران مەھدی شوشتەری به‌ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(INA) رایگەیاند:" كردنه‌وه‌ى یەکەمین پێشانگای بەرهەمە ئێرانییەکان لە کەرکوک بە بەشداری 50 کۆمپانیا بەڵگەی جێگیربوونی دۆخی ئەمنی هەموو ناوچه‌كانه‌ و جەخت لەوە دەکاتەوە کە ئامادەیە کۆمپانیا و وەبەرهێنەران پێشانگاکە و پرۆژە ئەنجام بدەن".

    لاى خۆیه‌وه‌ پارێزگارى كه‌ركوك به‌ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(INA)رایگه‌یاند:"گرنگیی ئەنجامدانی پێشانگاکە لەپارێزگاکە لەوەوە سەرچاوەی گرتووە کە سەنتەرێکی سەرنج ڕاکێشە بۆ ئاوەدانکردنەوە و وەبەرهێنان و چێژ لەسەقامگیری ئەمنی وەردەگرێت و شاهیدی پێکەوەژیانی نێوان پێکهاتەکانی و ڕۆحی هەمان تیمە".

    وتیشی: "ئیدارەی کەرکوک پێشوازی و پشتیوانی لە هەموو هەوڵەکان دەکات بۆ سازدانی پێشانگاکە و کۆنفرانس و پشتیوانی لە وەبەرهێنەران و بازرگانان" ستایشی هەوڵەکانی ئه‌ندامانى په‌رله‌مان و هەوڵى هێزە ئەمنییە قارەمانه‌كان و هۆشیاری و پێکەوەژیانی هاوڵاتیانی کەرکوک دەکات".