قاهیره-(INA )
كۆمكاری عەرەبی پاڵێوراوی عێراق عەبدولحوسێن هینداوی بۆ یاریدەدەری ئەمینداری گشتی كۆمكاری عەرەبی هەڵبژارد لەجیاتی كۆچكردوو قەیس عەزاوی .
پێشتر وەزارەتی دەرەوە هینداوی بۆ ئەو پۆستەی دەستنیشانكرد بەپێی بەڵگەنامەیەك كە لەلایەن ئەوەوە دەرچووە و ئاماژەی بەوەكردووە كە لەوەزارەتدا ژیاننامەی عەبدولحسێن یهعقوب هینداوی پێشكەشی نوێنەری هەمیشەیی كۆماری عێراق بۆ كۆمكاری عەرەبی كراوە.
هینداوی ڕاوێژكارێكی باڵای نێودەوڵەتی نەتەوە یەكگرتووەكانە و نووسەرە لە كاروباری عەرەبی و نێودەوڵەتی و بیر و ئەدەب كە هەڵگری دكتۆرایە لە فەڕەنساوە لە فەلسەفەی هاوچەرخدا و بە عەرەبی و فەرەنسی و ئینگلیزی دەدوێت.
هینداوی چەند پۆستێكی هەیە كە دیارترینیان: ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عێراق لە مانگی ئایاری 2020 تا ئێستا، هەروەها ساڵی 2015 ڕاوێژكاری سەرۆك كۆماری عێراق بۆ ماوەی چوار ساڵ لەنێوان ساڵانی 2015 تا 2018، ڕاوێژكاری باڵای نێودەوڵەتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق بۆ ماوەی 7 ساڵ لە نێوان 2008 تا 2015، ئەندامی ئەركی مافی مرۆڤی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ هایتی بۆ ماوەی سێ ساڵ لەنێوان ساڵانی 1993 و1995 وخاوەن (10) كتێبی چاپكراوی رۆشنبیرییە.