بهغدا-(INA )
فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق و ئەیمەن سەفەدی وەزیری دەرەوەی ئوردن و سامح شوكری وەزیری دەرەوەی میسر كۆبوونەوەیەكی سێ قۆڵییان بۆ پتەوكردنی هەماهەنگی ئەنجامدا.
ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە بەیاننامەیەكدا كە دهستى ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كهوتووه رایگهیاند:"كۆبوونەوەیەكی سێ قۆڵیی وەزیرانی دەرەوەی عێراق و ئوردن و میسر لە قاهیرە بەڕێوەچوو".
وتیشی" وەزیرەكانی دەرەوەی هەر سێ وڵات لە چوارچێوەی پەیوەندییە مێژووییەكانی نێوانیان، ڕێگاكانی پتەوكردنی هاوكاری و هەماهەنگی و یەكخستنی سێ قۆڵیی هاوبەش لە بوارە جیاجیاكاندا".