بهغدا-(INA )
وەزارەتی دەرەوە،ئهمڕۆ چوارشهممه ڕایگەیاند، 65 هاوڵاتی تری عێراقی لە شارەكانی خاركیڤ و سومیی ئۆكرانیا گواستراونەتەوە، ئەوەش بەهۆی هێرشی ڕوسیا بۆسەر ئەو وڵاتە.
ەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتەکە له راگهیهندراوێكدا كه دهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(INA )كهوتووه رایگهیاند:"باڵێۆزی کۆماری عێراق بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی ئۆکرانیا و ئیدارەی ناوخۆیی شاری سومی، توانی نزیکەى 60 هاوڵاتی عێراقی لە شارەکە ڕزگار بکات کە گەمارۆ درابوون، تێیدا منداڵ وژن و پیاوی بەتەمەنیشی تێدایە."
دەشڵێت، "باڵێۆزخانەکە توانی خێزانێکی تری پێنج کەسی کە منداڵێکی 20 ڕۆژەیان پێیە لە شاری خارکیڤ ڕزگاربکات کە ئێستا شەڕ و پێکدادانی قورس تێیدا بەردەوامە."