كهركوك-(INA )
فهرماندهى پۆلیسى کەرکوک،ئهمڕۆ چوارشهممه، دەستگیرکردنى بکوژى ماریا سامى راگەیاند.
بەپێی راگەیەنراوێکى پۆلیسى کەرکوک کە دەست ئاژانسى ههواڵى عێراقى(INA )کەوتووە، سەبارەت بە چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ دەستگیرکردنی ئەنجامدەری تاوانی کوشتنی ماریا سامی ژنە گەنجەکەی هەولێر، دوای ئەوەی زانیاری لەبارەی هەڵاتنی بکوژەکەمان بۆ پارێزگای کەرکوک پێگەیشت لەڕێی مەفرەزەکانی هێزەکانی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی کەرکوک و بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایشی سەربازی، کە لەچوارچێوەی پلانەکانی فەرماندەیی بارەگا ئۆپەڕاسیۆنە هاوبەشەکان لە پارێزگاکەدا کاردەکات، تواندرا لەکاتژمێرەکانی سەرەتای ڕووداوەکەدا، بکوژی (ماریا سامی) ژنە گەنجەکەی هەولێر دەستگیربکەین، کە چەند کاتژمێرێک پێش ڕۆژی ژنان لەلایەن براکەیەوە لە پارێزگای هەولێر کوژرا".
ئەوەشخراوەتەڕوو، کە بەڕێوەبەری پۆلیس بە تایبەتی سەرپەرشتی ئۆپەڕاسیۆنی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکەی کردووە و لە ئێستاشدا لەهەوڵدان بکوژەکە ڕادەستی دەسەڵاتی دادوەری لە هەرێمی کوردستان بکەنەوە.
پاڵەوانیەتی نێودەوڵەتی شەترەنج بەكۆتا هات