قاهیره-(INA )
ئەنجومەنی كۆمكاری عەرەبی ئەمڕۆچوارشەممە دەستنیشانكردنی ڕۆژنامەنوسی عێراقی دكتۆر نەبیل جاسم بۆ سەرۆكایەتی لیژنەی بەردەوامی راگەیاندنی كۆمكاری عەرەبی پەسەندكرد دوای ئەوەی لەكاتێكی پێشووی ئەم هەفتەیەدا دەنگی لەسەر درا لەناو ئەو خولەدا.
جاسم زۆرینەی دەنگەكانی لەنێو ژمارەیەك لەكاندیدەكان بەدەستهێنا كەنوێنەرایەتی چەند وڵاتێكی عەرەبی دەكەن لەكۆبوونەوەیەكدا كە دووشەممەی ڕابردوو لەقاهیرە لەسەر ئاستی نوێنەری هەمیشەیی بەڕێوەچوو و بووە یەكەم عێراقی كە سەرۆكایەتی لیژنەكەی كرد لەوەتەی كۆمكاری عەرەبی دامەرزاوە لە ساڵی 1945.
كۆبوونەوەی ئەنجومەنی كۆمكاری عەرەبی كە ئەمڕۆ لەسەر ئاستی وەزیرانی دەرەوەی عەرەب بەڕێوەچوو، دەنگی دا بە ڕۆژنامەنووسێكی عێراقی دكتۆر نەبیل جاسم كە نزیكەی دوو ساڵە لە پۆستی سەرۆكی تۆڕی راگەیاندنی عێراقە،هەروەها دواین كهس كه خالید ئەلغەمدی سعودییه پۆستەكهى پركردبوهوه وەك سەرۆكی لیژنەی بەردەوامی راگەیاندنی عەرەبی كە ماوەی دوو ساڵە وبۆی هەیە نوێ بكربَتەوە .
جاسم لەدایكبووی ساڵی 1971ی بەغدا ،مامۆستایە لە كۆلیژی راگەیاندنی زانكۆی بەغدا و چەندین پۆستی لە میدیاكانی عێراقدا هەبووە و لە ماوەی سەرۆكایەتی تۆڕی میدیایی عێراقدا توانی لە ماوەیەكی كورتدا چاكسازی گرنگ ئەنجام بدات.