سەید سەدر داوا لەحكومەت دەكات كار لەسەر گەندەڵیەكانی فڕۆكەخانەی نەجەف بكات

ناوخۆ
  • 9-03-2022, 13:17
  • +A -A

    به‌غدا-(INA )
    نووسینگەی  رەوتی سەدر سەید موقتەدا سەدر ئەمڕۆ چوارشەممە داوای لەحكومەتی كرد ڕێوشوێنی یاسایی بگرێتەبەر بۆ گەندەڵی لەفڕۆكەخانەی نەجەف.
    لە راگەیەندراوێكدا نوسینگه‌ى سه‌در كە ده‌ستى ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:"ئەو دوو كەسە به‌ناوى مونتەزەر سەعید ئیسماعیل جابری و ئەحمەد سەعید ئیسماعیل جابری هیچ پەیوەندیەكیان بە ڕەوتی سەدرییەوە نییە ".
    لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە: پێویستە حكومەتی بەرپرسیارێتی خۆی بگرێتە ئەستۆ و دەستبەجێ ڕێكارە یاساییەكانی دژ بە گەندەڵی ئیداری و دارایی لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی نەجەفى پیرۆز بگرێتە ئەستۆ".