بهغدا-(INA )
مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران و یوسف مەحمود شمالى وەزیری پیشەسازی و بازرگانی ئوردن ،ئهمڕۆ چوارشەممە باسیان لە نرخی خۆراکی جیهانی و ئاستهنگیكانى ئێستای ئابووری کرد.
نوسینگەی راگهیاندنى سەرۆک وەزیران لە بەیاننامەیەکدا کە دهستى ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كهوتووه رایگهیاند: "كازمى پێشوازى كرد له وەزیری پیشەسازی و بازرگانی شانشینی ئوردن یوسف مەحمود شمالى و شاندی یاوەری كرد".
وتیشی: "لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و ڕێگاکانی پەرەپێدانیان و بەرەوپێشبردنی یەکخستنی دوولایەنە و هەماهەنگی هەرێمایەتی بەتایبەتی سەبارەت بە ئاسایشی خۆراک و بەرزبونەوەی نرخی خۆراک له جیهاندا وە ههروهها گرفتەکانی تری ئابووری ئێستا لەبەر ڕۆشنایی قەیرانی نێودەوڵەتی".
وتیشی: "وەزیری بازرگانی ئوردن سڵاوی حکومەتی ئوردونی گەیاندە كازمى و وتیشى ئوردن چاوەڕێی هەماهەنگی زیاتر دەکات لە ئاستی جیاجیادا".
كازمى جەختیشیکردەوە" قوڵایی پەیوەندییە مێژووییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی برا و ڕێگاکانی پەرەپێدانی هاوکاری دوولایەنە لەنێوانیاندا و بۆ سەرخستنی بەرژەوەندیەکانی گەلانی ئەو دوو وڵاتە لە خۆشگوزەرانی و سەقامگیریدا".