بەغداد ـ INA
دەستەی دەروازە سنوورییەکان ڕایگەیاند: هێنانی دەرمان و پێداویستی باش لەڕێگەی دەروازەی سنووری عەرعەرەوە ڕێگەپێدراوە.
دەستەی دەروازە سنورییەكان ئەمڕۆ چوارشەممە لەبەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتوە، دەڵێت: لیوا عومەر عەدنان وائیلی سەرۆكی دەستەی دەروازە سنوورییەکان، لە کۆبوونەوەی لیژنەی فەرمانی دیوانی (6)ی ساڵی 2019 ئامادەبوو، تیایدا چەندین بڕیاردرا کە گرنگترینیان پشتبەستن بوو بەدەروازەی سنووری عەرعەر لەناو دەروازەكاندا بۆ هاتنەژوورەوەی دەرمان و پێداویستییە باشەکان.