وتەبێژی ئەنجومەنی وەزیران میکانیزمی خەرجکردنی 100 هەزار دینارەكە روندەكاتەوە

سیاسی
  • 9-03-2022, 11:31
  • +A -A

    بەغداد ـ INA 
    حەسەن نازم وتەبێژی ئەنجومەنی وەزیران میکانیزمی خەرجکردنی 100 هەزار دینارەكە بۆ ئەو كەسانەی كە دەیانگرێتەوە روندەكاتەوە.
    حەسەن نازم ئەمڕۆ چوارشەممە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی رایگەیاند: خەرجکردنی ئەو 100 هەزار دینارەی دوێنێ  سێشەممە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە پەسەندکرا، لە ڕێگەی بانکەکانەوە یان بە کارتی (كی كارد) وەک مووچەی مانگانە خەرجدەکرێت، وتیشی:  ئەو كەسانەی كە ئەو بڕە پارەیە دەیانگرێتەوە وەک چاودێری كۆمەڵایەتی و خانەنشینان و فەرمانبەران، هەموویان ناویان لای ئێمە بەردەستن.
    رونیشیكردەوە: ئەم بەخشینە چوار چین دەگرێتەوە ئەوانیش (خانەنشینان کە موچەی مانگانەیان کەمتر لە یەک ملیۆن دینارە، فەرمانبەران كە موچەكەیان 500 هەزار كەمترە، و چاودێری كۆمەڵایەتی و ئەو كەسانی كە داهاتیان كەمە.
    وتیشی: میکانیزمەکە ڕوونە، چونکە ناوی هەموو ئەو چینانە لە فەرمانگە پەیوەندیدارەكان تۆمارکراون.
    دوێنێ سێشەممە ئەنجومەنی وەزیران ڕێنمایی پێدانی 100 هەزار دینار و پاکێجێکی بڕیاری نوێی پەسەندکرد.