بەغداد ـ INA
وەزارەتی کشتوکاڵ رایدەگەیەنێت: سێ بەروبوومی کشتوکاڵی پێداوستی ناوخۆیی پڕدەكەنەوە.
بریکاری تەکنیکی وەزارەتی کشتوکاڵ میساق عەبدولحسێن بەئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: سێ جۆر بەروبوممان هەیە وەك خورما و تەماتەو پەتاتە پێداویستی ناوخۆ پڕدەكەنەوەو هەناردەیان بكەین و دەرگای هەنارەكردنیشمان كردوەتەوە.
هەروەك بە وتەی محەمەد خەفاجی وەزیری کشتوکاڵ جگە لە کردنەوەی دەرگای هەناردەکردن بۆ هێلکە، "وەزارەتەکە داوای لە هەناردەکاران کردوە کە ئەم بەرهەمە لە سیاسەتی فڕێدان بپارێزن کە بەهۆی قاچاخچێتی بە ئەنقەستەوە بووە.
بریکاری تەکنیکی وەزارەتی کشتوکاڵ وتیشی: هەوڵێک هەیە بۆ لێدان لە ژێرخانی کەرتی کشتوکاڵی بەرهەمهێن و لێدان لە ئابووری، بەڵام وەزارەتی کشتوکاڵ سوورە لەسەر بەرپەرچدانەوەی ئەو هەوڵانە.
راشیگەیاند: فەرمانێکی دیوانی بە سەرۆکایەتی مستەفا كازمی سەرۆک وەزیران و ئەندامێتی وەزارەتە پەیوەندارەکان لە ناویاندا وەزارەتی کشتوکاڵ دەرچووە،
بۆ دامەزراندنەوەی دەستپێشخەری کشتوکاڵی کە یەکێکە لە شێوازەکانی پشتگیری جوتیاران، بۆ بەرزکردنەوەی ژێرخانی کەرتی کشتوکاڵ دانراوە، چونکە ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر ئاسایشی خۆراکی هاوڵاتیان هەیە.