وەزیری بازرگانی: لەدوو ڕۆژی داهاتوودا خۆراک بۆ هاوڵاتیان ئامادە دەکرێت

سیاسی
  • 8-03-2022, 18:18
  • +A -A

    بەغداد ـ INA 
    وەزیری بازرگانی عەلا جبوری رایگەیاند: لەماوەی دوو ڕۆژی داهاتوودا خۆراک بۆ هاوڵاتیان ئامادە دەکرێت.
    جبوری ئەمڕۆ سێشەممە لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی هەفتانەی ئەنجومەنی وەزیراندا کە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەیبوو، رایگەیاند: لە ماوەی دوو ڕۆژی داهاتوودا خواردن بۆ هاوڵاتیان ئامادە دەکرێت.
    ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: ئێمە کار لەسەر پلانێک دەکەین کە ڕێگە لە یاریكردن بە نرخ بگرێت لە زیانگەیاندن بە هاوڵاتیان، و وتیشی: هەوڵەکانی حکومەت و پەرلەمان نرخەکان لە بازاڕدا جێگیر دەکەن.