ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كۆمه‌ڵێك بریار ده‌رده‌كات له‌باره‌ى نرخى خۆراك

سیاسی
  • 8-03-2022, 16:35
  • +A -A

    به‌غدا-(INA)
    ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،كۆمه‌ڵێك بریارى ده‌ركرد له‌باره‌ى به‌رزبونه‌وه‌ى نرخى خۆراك.
    نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى سه‌رۆك وه‌زیران له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(INA)كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:"ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ كۆمه‌ڵێك بریارى ده‌ركرد بۆ رێگرى گرنم له‌ به‌رزبونه‌وه‌ى نرخى خۆراك ".
    دەقی بڕیارەكان:-
    یەكەم: پێدانی پاداشتێكی 100 هەزار دیناری بۆ سەر مووچەی فەرمانبەران، كە مووچەیان لە 500 هەزار دینار كەمترە و خانەنشینان، كە لە ملیۆنێك دینار كەمترە و هەروەها بۆ چاودێری كۆمەڵایەتی و ئەوانەش مووچەیان نییە.
    دووەم: لابردنی گومرگ لەسەر كاڵا و خۆراك و موادی خانوو و پێویستییەكانی ڕۆژانە تاوەكو دوو مانگ و دواتر بڕیاری دیكە دەدرێت بەپێی دۆخەكە.
    سێیەم: هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری قەدەغەی هاوردەكردن، كە پێشتر بۆ پاراستنی بەرهەمی ناوخۆیی دەركرابوو تاوەكو دوو مانگ و دواتر بەپێی دۆخەكە بڕیاری دیكە دەدرێت.
    چوارەم: پێدانی دوو بەشەخۆراك پێكەوە بەپێی پسووڵەی خۆراك و پەلەكردن لە پێدانی بەشەخۆراكێك لە ڕەمەزاندا و چاوخشاندنەوە بە ماددەكانی بەشەخۆراك بۆ باشتر كردنی.
    پێنجەم: دواخستنی وەرگرتنەوەی باج لەسەر بازرگانانی هێنانی خۆراك.
    شەشەم: كۆنتڕۆڵ كردنی نرخی بازاڕ و وەرگرتنی ڕێكاری یاسایی دژی سەرپێچیكاران.
    حه‌وته‌م:سەقفی هاوردەی وەزارەتی بازرگانی 3 ملیۆن تۆن گەنمی هاوردەیە بەپێی بەروبوومی ناوخۆ بۆ پاراستنی وشە وشەکانی کارتی بەشەخۆراک و بەدەستهێنانی ئاسایشی خۆراک و گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیا پتەوەکان و بەبێ نێوەند لەهەموو بنچینەکان بەپێی ستانداردی عێراقى.