بەغداد ـ INA
ئەمڕۆ سێشەممە بەبۆنەی رۆژی جیهانی ژنان جێگری یەكەمی سهرۆكى پەرلەمان حاكم زاملی پیرۆزبای رۆژی جیهانی ژنان دەكات،دەڵێ : جوانترین پیرۆزبای هەموو دایكان وخێزان وكچەكانمان وخوشكەكانمان دەكەین لە عێراق و جیهان بەبۆنەی رۆژی ژنان.
زاملى له تویتێكدا كه ئاژانسى ههواڵى عێراقى(INA)چاودێرى كردووه رایگهیاند:" لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە هەموو شێوەیەك پاڵپشتی لەمافە رەوایەكانیان دەكەین، بۆ بنیادنای خێزانی و كۆمەڵگای عێراقی،هەروەها بەشداریكردنیان لە پرۆسەی سیاسی عێراق، حاكم زاملی زاتر باسی ئەم رۆژە و رۆڵی ژانانی كرد و گوتی: توانا و بەرپرسیاریەتیان بەو پەڕی پێشەنگیەوە ئەنجامداوە لەزۆربەی زۆری دەستپێشخەرییەكانی كۆمەڵگا و بواری كارگێڕی و سەركردایەتیكردن".