وەزیری نەوت: پڕۆژەی پەرەپێدانی كێڵگەی ناسریە ئابووری ناوخۆیی لەزیقار زیندوو دەكاتەوە

ئابوری
  • 8-03-2022, 12:30
  • +A -A

    بەغدا_(INA)
    ئیحسان عەبدولجەبار ئیسماعیل وەزیری نەوت ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند كەگەشەپێدانی كێڵگەی ناسریە دەبێتەهۆی زیندووكردنەوەی ئابووری ناوخۆی لەزیقار.
    نووسینگەی راگەیاندنی وەزارەتی نەوت لە بەیاننامەیەكدا كە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە : وەزیری نەوت لە پەراوێزی كۆنفرانسی وزەی 7-11ی ئازاردا چاوی بە بەڕێوەبەری باڵای  كۆمپانیای شێڤرۆن  كە نوێنەرانی بەریزان (جەی پرێۆر)  و (كلای نێفی ) كەوت،لە پەرواێزی بەشداریكردنی كۆنفرانسی وزە (كیراویك 2022)،كە كۆمپانیای (هیس ماركێت) بۆ زانیاری و بینینەكان لە (هیۆستن  لە تیكساس) لە 7تا 11-3 بەردەوام دەبێـت.
    وتیشی: وەزیرەکە  لەگەڵ كۆمپیانیا شێڤرۆن باسی پەرەپێدانی كێڵگەی ناسرییەی كرد.
    عەبدولجەببار، وتیشی: كۆبوونەوەكە لەگەڵ شێڤرۆن هات بۆ بینینی كارەكانی كۆمپانیاكە و هەنگاوە پێشكەوتووەكانی ڕێككەوتنەكەی لەگەڵ كۆمپانیای نەوتی زیقار لەسەر پەرەپێدانی كێڵگەی نەوتی ناسریە و دروستكردنی ژێرخانی بەرهەمهێنانی نەوت و گاز،
    وتیشی: ئەم پرۆژەیە دەبێتە هۆی چاكبوونەوەی ئابووری ناوخۆیی پارێزگاكە و هەروەها گەشەپێدانی ئابووری نەتەوەیی عێراق.
    كۆنگرەی (كیراویك 2022) ساڵانە بۆ تاوتوێكردنی پرۆژەكانی كەش و هەوا و پاكی تەكنیكی و وزە و گواستنەوەی گاز و جیۆلۆجی و ئابووری و بازاڕ و وزە و پرۆژەكانی نوێكردنەوە (UPSTREAM) و داونستریم بەڕێوەدەچێت، كە وەزیرەكان و شارەزایانی بواری وزە و ئابوری ئامادەدەبن