بەغداد ـ INA
بانکی ڕافیدەین ڕایدەگەیەنێت: 25 ملیۆن دینار پێشینە دەدرێتە خانەنشینانی نیشتمانی و خاوەنی کارتی ماستەرکارت.
نووسینگەی راگەیاندنی بانکی رافیدەین لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتوە، دەڵێت: بڕیاردرا پێشینەی 5 ملیۆن بۆ 25 ملیۆن دینار بە ڕێژەی سودی لەسەدا 5 بدرێت بە خانەنشینان.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە: ماوەی وەرگرتنەوەی پارەكە پێنج ساڵە بەمەرجێک کەمکردنەوەی مانگانە لەپشک و بەرژەوەندی لەسەدا 50ی خانەنشینی تێنەپەڕێت.
ئەوەشی خستەڕوو: پێدانی پێشینە بۆ خانەنشینان پێویستە كەفیلێكی هەبێت فەرمانبەری مەدەنی بێت و موچەكەكەی لەسەر ئەم بانكە بێت.
هەروەها داوا لە خانەنشینانکراوە کە سەردانی هەموو لقەکانی ئەو بانکە بکەن کە لە بەغداد و پارێزگاکان هەن بە مەبەستی جێبەجێکردن و بەدەستهێنانی پێشینەکە.
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات