بەغداد ـ INA
وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایدەگەیەنێت: دەستی بەئامادەكردنی یەکەم ژەمی سەبەتەی خۆراك بۆ مانگی ڕەمەزانی پیرۆز كردوە.
وەزارەتی بازرگانی ئەمڕۆ سێشەممە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتوە، رایگەیاند:
دەستی بە ئامادەکردنی یەکەم ژەمی سەبەتەی خوراك كردوە بۆ مانگی ڕەمەزانی پیرۆز.
پێشتر حاكم زاملی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە لەئەنجومەنی نوێنەران و بە ئاماەبوونی وەزیری بازرگانی و سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی و بەڕێوەبەری ئاسایشی ئابووری بەڕێوەچوو، رایگەیاند: ئەمڕۆ کۆبونەوەیەکی گرنگمان لەگەڵ بریکاری دەزگای ئاسایشی نیشتمانی و وەزارەتی بازرگانی و بەڕێوەبەری ئاسایشی ئابووری لەوەزارەتی ناوخۆ سەبارەت بەگرانی نرخی خۆراک هەبوو.
هەر لەو كۆنگرە رۆژنامەوانیەدا كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەیبوو، زاملی وتی: وەزارەتی دارایی بەڵێنیداوە کە تەرخانکردنەکان بۆ وەزارەتی بازرگانی زیادبکات، رونیشیكردەوە: وەزیری بازرگانیش بەڵێنیداوە مانگی ڕەمەزان دوو پشک دابین بکات و هەموو مانگێکیش خۆراک دابەشبکات.