پەرلەمانتارە سەربەخۆكان تەئكید لەوەرگرتنی سەرۆكی 3 لیژنە دەكەنەوە

سیاسی
  • 8-03-2022, 10:40
  • +A -A

    بەغداد ـ INA 
    پەرلەمانتارە سەربەخۆکان هەڵوێستی خۆیان لەسەر ئەندامێتی لیژنەكانی پەرلەمان راگەیاند و هاوکات تەئكید لە وەرگرتنی لانی كەم سەرۆکایەتی سێ لیژنە دەكەنەوە.
    حسێن عەرەب ئەندامی سەربەخۆی ئەنجومەنی نوێنەران ئەمڕۆ سێشەممە بەئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ی ڕاگەیاند: پەرلەمانتارە سەربەخۆکان چەندین کۆبوونەوەیان لەنێوان خۆیاندا ئەنجامداوەو لە كۆبونەوەیەكیشدا لەسەر دۆسیەی دابەشکردنی لیژنەكانی پەرلەمان رێككەوتن.
    وتیشی: دابەشکردنی لیژنەکان بۆ سەربەخۆکان ئاسان بووە چونکە زۆرینەیان هاوڕان و هەموو لیژنەکان بە گرنگ دەزانن و بەپێی پسپۆڕێتی و ئارەزوومەندی هەڵبژێردراون.
    ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: گروپەكەیان کاغەزێکی تەواوی داڕشتووە و هەمووی واژۆی کردووە و ئەندامانیش بەشێوەیەکی گونجاو دابەشکراون.
    و وتیشی: گڕوپەكەیان 27 ئەندام لەخۆدەگرێت و بەلایەنی کەمەوە سەرۆکایەتی سێ لیژنەمان دەبێت.
    پێشتر ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پێکهێنانی 25 لیژنەی هەمیشەیی لەدانیشتنی نوێی یاساداناندا ڕاگەیاند.