بەغدا_(INA)
سەرپەرشتیاری یانەی نەفت موشتاق كازم تەئكیدیكردەوە كەیارییەكەی ئەمڕۆ یارییەكی بەهێزە بۆ هەردوولا بەتایبەتی كەتیپی نەفت بەرامبەر ریزبەندی یەكەمی خولی عێراق یاریی دەكات .
كازم ئەمڕۆسێشەممە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گوت: تیمەكەمان ئامادەیە بۆ ئەم ڕووبەڕووبوونەوە و ئێمە ئەم یارییە وەك جۆرێك لە تەحەدا ئامادە دەكەین بۆ تواناكانی تیمەكەمان بەتایبەتی كە تیمەكە ئاواتەخوازە بچێتە ناو چوارگۆشەی گەورەكان دوای ئەوەی لە قۆناغی پێشوو یاری وئەنجامی باشی بەدەست هێنا.
كازم، وتیشی: خاڵەكانی یاری ئەمڕۆ بۆ تیمی نەفت گرنگە و دەبێت بەدەستیان بهێنین چونكە ئەوان لە بەرژەوەندی تیمی نەفتە و پێكهاتەی سەرەكی تیمەكەشمان ئامادەیە و تەنانەت جێگرەوەكان و هیچ پاساوێكمان نییە و لەیاریگای شەعب یارییەكی گەورە دەكەین.