ئەمڕۆ پێنج بەریەككەوتن لەخولی نایابی تۆپی پێی عێراق بەرێوەدەچێت

وەرزش
  • 8-03-2022, 09:29
  • +A -A

    بەغدا_(INA)
    ئەمڕۆ سێ شەممە ،لە گەڕی (25) خولی  نایابی تۆپی پێی عێراق پێنج یاری لە یاریگاكانی شارەكانی عێراق بەرێوەدەچێت.
    یانەی ئەلقاسم لەكاتژمێر 1:30 خولەكی پاشنیوەڕۆ دەست بەیاری یەكەم  دەكات و كاتێك میوانداری یانەی نەورۆز دەكات، یاری دووەم و كاتژمێر 2:30 خولەكی ئێوارەشی تیمی سامەڕا میوانداری یانەی نەفتی  میسان دەكات لەیاریگای سامەرا،لەهەمان كاتدا یانەی سناعە میوانداری یانەی كەرخ دەكات لە یاریگا سناعە،كاتژمێر 3:30لە یاریگای تاجی یانەی كارەبا میوانداری یانەی زەوڕا دەكات و  یاریگای نێودەوڵەتی شەعب یانەی شورتە بە 64 خاڵ پێشڕەویی ڕیزبەندییەكانی خولی نایابی تۆپی پێی عێراقە میوانداری یانەی نەفت دەكات،جێگای ئاماژەیە بە تێپەڕبوونی (24) گەڕ لە خولی نایابی تۆپی پێی عێراق تا ئێستا بە كۆكردنەوەی (64) خاڵ یانەی شورتە ریزبەندی خولەكەی بە شایستەی گرتووە و لەگەڵ هەردوو ركابەرەكەی یانەكانی تەڵبە و قوە جەوی بە چەند خالێكی زۆر خۆی دوور كردۆتەوە،بە رێژەی (15) خاڵ لە ركابەری یەكەمی یانەی تەڵەبە دوورە وبە (19) خاڵیش لە ركابەری دووەمی یانەی قوە جەوییەیە خۆی دوور كردۆتەوە.