بەغدا_(INA)
محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ دووشەممە، پێشوازی کرد لە خاتوو جینفیر گیفیتو یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری عێراق و ئێران بە ئامادەبوونی ماتیۆ تۆلەر باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران له راگهیهندراوێكدا كه دهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(INA)كهوتووه رایگهیاند:"لە میانی دیدارەکە تاوتوێی پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەردوو وڵات و بەردەوامی هاریکاری کرا بەپێی بەندەکانی وتوێژی ستراتیجی و هەر لە دیدارەکە گفتوگۆ سەبارەت بە چەند پرسێکی نێودەوڵەتی و ئیقلیمی کرا لەگەڵ ئەو دۆسێیانەی جێی بایەخی هاوبەشن.