كازمى:حكومه‌ت سوره‌ لەسەر ئاوڕدانەوەی جدی لە سیستەمی تەندروستی عێراق

سیاسی
  • 7-03-2022, 17:45
  • +A -A

    بەغدا_(INA)
    مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ رایگه‌یاند حكومه‌ت سوره‌ لەسەر ئاوڕدانەوەی جدی لە سیستەمی تەندروستی،سه‌ربارى بوونى سه‌رجه‌م ئاسته‌نگیه‌كان.
    نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى سه‌رۆك وه‌زیران له‌ به‌یانامه‌یه‌كدا كه‌ بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(INA)نێردراوه‌ رایگه‌یاند:"مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران لە شاری بەغدا پێشوازی لە ئەحمەد مونەزری بەڕێوەبەری هەرێمی رێکخراوی تەندروستی جیهانی کرد، و لە کۆبونەوەیەکیشیدا رایگەیاند، سورین لەسەر ئاوڕدانەوەی جدی لە سیستەمی تەندروستی عێراق بەشێوەیەک لەئاست پێویستی و خواستی هاوڵاتیاندا بێت، ئەمەش بە پشتبەستن بە توانا ناوخۆییەکان و هاوکارییەکانی رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان".
    باسی لەوەشکرد"وێڕای ئەو لەمپەڕانەی هاتنە رێگەمان لەکەرتی تەندروستیدا توانیمان زاڵ بین بەسەریاندا و لەئێستاشدا بەپەرۆشین بۆ گەشەدان بە خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان".
    هاوکات لای خۆیەوە بەڕێوەبەری هەرێمی تەندروستی جیهانی رایگەیاند، سەرکەوتنی عێراق لەبەرەنگاربونەوەی کۆرۆنا وای لە رێکخراوەکەمان کرد، عێراق وەک یەکێک لەو پێنج دەوڵەتە دەستنیشانبکات بۆ ئەنجامدانی پرۆگرامی پێداچونەوەی گشتگیر و گەشەپێدانی سیستەمی تەندروستی کە رێکخراوەکە پشتگیری دەکات.
    جەختی لەوەشکردەوە" بەرنامەکە بە هاوکاری وەزارەتی تەندروستی و کشتوکاڵ و زانکۆی بەغداد و چەند لایەنێکی دیکە ئەنجام دەدرێت".