بەغدا_(INA)
جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران حاكم زاملى ،ئهمڕۆ دووشەممە سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی گرنگی بەرزبونەوەی نرخی خۆراکى کرد .
لە راگەیەندراوێک نوسینگهى جێگرى یهكهمى سهرۆكى پهرلهمان کە دهستى ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كهوتووه رایگهیاند:"زاملى سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی گرنگی لەگەڵ وەزیری بازرگانی و سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نەتەوەیی و بەڕێوەبەری ئاسایشی ئابووری کردووە".
وتیشی: "کۆبوونەوەکە بە مەبەستی گفتوگۆکردنە لەسەر قەیرانی بەرزبوونەوەی نرخی خۆراک لە بازاڕەکاندا".