ئەنجومەنی وەزاری ئابووری بڕیار دەدات به پشتگیریکردنی كۆبونى خۆراك و پاراستنی خەزێنەی ستراتیژی

ئابوری
  • 7-03-2022, 19:30
  • +A -A

    بەغدا_(INA)
    وەزیری بازرگانی عەلا جبوری ،ئه‌مڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند کە ئەنجومەنی وەزاری ئابووری ڕێوشوێنی بەپەلەی گرتووەتە بەر بۆ پاراستنی خەزێنەی ستراتیجی گەنم و پشتگیریکردنی کۆبونى خوراك لەعیراق.
    جبورى لە راگەیەندراوێکدا کە ده‌ست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)كه‌وتووه‌ دەڵێت: "ئەنجومەنی وەزاری ئابووری کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی ئەنجامدا بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پەرەسەندنەکانی جیهان و بەرزبونەوەی نرخی خۆراک لە ئەنجامی قەیرانی ڕووسیا و ئۆکرایندا چەندین بڕیاری داوە بۆ پاراستنی خەزێنەی ستراتیژی لە گەنمەوە بۆ عێراق".
    وتیشی: "ئەنجومەنی وەزاری ئابووری بڕیاری ڕێوشوێنی بەپەلەی داوە بۆ پشتگیریکردنی كۆبونى خوراك و زیادکردنی نرخی گەنمی بازاڕکراو لەلایەن جوتیارانەوە بۆ وەرزی داهاتووی بازاڕکردن بۆ هەر تۆنێک بۆ 725 هەزار دینار".
    وتیشی: "ئەنجومەنەکە بڕیاریداوە لەماوەی 10 ڕۆژدا پارەی دانەوێڵەی گەنم بۆ ساڵی 2021 بدرێت بەجووتیاران ".
    ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد"ئەنجومەنەکە رازی بوو پشتگیری لەوەزارەتی بازرگانی بکات بۆ دروستکردنی عەمبەرێکی ستراتیژی لەڕێگەی کڕینی 3 ملیۆن تەن گەنمی هاوردەوە تەرخانکردنی 100 ملیۆن دۆلار بۆ کڕینی بەپەلەی گەنم"
    وتیشی: "وەزارەت پلانی هەیە بۆ بەدیهێنانی ئاسایشی خۆراک بۆ هاوڵاتیان و بەرپەرچدانەوەی بەرزبوونەوەی جیهانی خۆراک کە بەهۆی قەیرانی ئەم دواییەی نێوان ڕوسیا و ئۆکرانیا سەپێندراوە کە سێیەکی هەناردەی گەنم و نەوت و گەنمەشامی جیهان کۆنترۆڵ دەکات".
    به‌پێى راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ جبورى وتیشى"هیچ قەیرانێک لە دابینکردنی خۆراکدا نییە و ئەو نرخەی کە لە بازاڕەکاندا ڕووی داوە قەیرانێکی دەستکردە لەلایەن هەندێک لە بازرگانانه‌وه‌ کە قۆرخی کەرەستەکان دەکەن بۆ دروستکردنی قەیران".