بەغدا(INA)
فیفا بڕیاریداوە دەستەی داوەرانی چینی دیاری بكات بۆ بەرێوەچوونی یاریی هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق بەرامبەر هاوتا ئیماراتیەكەی كە بڕیارە رێكەوتی 24ی ئەم مانگە لەیاریگای مەدینە لە شاری بەغدا بەڕێوەدەچێت لەپاڵاوتنی هەڵبژاردەكانی ئاسیا بۆ مۆندیالی قەتەڕی 2022.
لە بەرنامەی كاتی زیاتردا لە كەناڵی وەرزشی عێراق بڵاو كرایەوە، كە سەر بە ئاژانسی هەواڵی عێراقە (INA) دەستەی داوەرانی چینی ئەم یارییە بەرێوەدەبەن كە پێكهاتووەلە داورەی ناو یاریگا (مانینگ) و هەردوو داوەری یاریدەدەر (شیشیانگ) و (وكاوییە) و داوەری چوارەم (ئەحمەد ئەلعەلی) لە وڵاتی كوێت،هەروەها داوەرانی (ڤار) بۆ ئەم یارییە پێكهاتوون لە (فومیانگ) لە چین و (ئەحمەد محەمد مخادمە) لە ئوردن و (ئیدوارد لینی ) لە ئوتسڕالیا و ( واینوكۆتشی) لە ژاپۆن.
جێگای ئاماژەپێكردنە ئەم دەستەی داوەرانە پێشتر یارییەكانی عێراق لەگەڵ هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێرانییان بەرێوەبردووە،لە گەڕی دووەمی پاڵاوتنی ئاسیا لە وڵاتی قەتەڕ.