فیدراسیۆنی جودۆ ئامادەكاری دەكات بۆ ئیمزاكردنی ڕێككەوتننامەی هەماهەنگی لەگەڵ فەرەنسا

وەرزش
  • 7-03-2022, 11:18
  • +A -A

    بەغدا(INA)
    فیدراسیۆنی جودۆی ناوەندی عێراق و هاوتا فەڕەنسییەكەی ڕێككەوتوون كە لە قۆناغی داهاتوودا یاداشتێكی هاوبەشی لێكتێگەیشتن بۆ هاوكاری وەرزشی واژۆ بكەن.
    عودی روبەیعی جێگری سەرۆكی فیدراسیۆنی جودۆی گوتی :  گفتوگۆیەكی تەلەفۆنی لەگەڵ سباستیان نیوزلینی جێگری سەرۆكی فیدراسیۆنی جودۆی فەرەنسا كراوە بۆ قسەكردن لەسەر چەندین  تەوەر و وردەكاری سەبارەت بەیارییەكە،هەروەها هەڵبژادەی جۆدی عێراق كامپێكی مەشق وراهێنان لە فەڕەنسا لە مانگی حوزیران ئەنجام بدات وپاشان یاری دۆستانە لەنێوان  هەردوو هەڵبژاردەی عێراق وفەڕەنسا بەرێوەبچێت.
    روبەیعی وتیشی: لە پەراوێزی كامپی ڕاهێناندا یاداشتێكی هاوبەشی هاوكاری لەنێوان هەردوو فیدراسیۆندا واژۆ دەكرێت كە بریتین لە ئاڵوگۆری شارەزایی تەكنیكی و ئیداری و دامەزراندنی كامپی ڕاهێنان بۆ تیمە نیشتمانییەكانی عێراق لە پاریس.