بەغدا(INA)
پاڵەوانی هەڵبژاردەی عێراق و یانەی زانكۆی دیجلە محەمەد عەبدوڵڵا پلەی یەكەمی بەدەست هێنا لە5000 مەترى پاڵەوانێتی نێودەوڵەتی ماراسۆنی رووباری نیڵ كە لەمیسر بەڕێوەچوو و بووە خاوەن میدالیای زێڕ، هاوكات دیانا كەریم سەعید لەكێبڕكێی پێشكەوتوی 5000 توانی پلەی دووەم بەدەست بێنێ لەپێشكەوتوان وببێتە خاوەن میدالیای زیو.
دكتۆر محەمەد حوسێن حەمیدی سەرپەرشتیاری تیمەكە ئەمڕۆ دووشەممە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ی ڕاگەیاند: ئەم بەشداریكردنە بەشێكە لە ئامادەكارییەكانی هەڵبژاردەكانمانە بۆ بەشداریكردن و سوود وەرگرین لە كێبڕكێ ناوخۆیی و نێودەوڵەتیەكانی داهاتوو بە مەبەستی بەدەست هێنانی باشترین دەستكەوت.