به‌ڵێنێكى نوێنه‌رایه‌تى و حكومى بۆ گرتنه‌به‌رى رێوشوێنی توند بەرامبەر ئەوکەسانەی یارى بە بازاڕدەکەن

ناوخۆ
  • 7-03-2022, 10:50
  • +A -A

    بەغدا_(INA)
    حاكم زاملى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مان ،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ به‌ڵێنى دا به‌ گرتنه‌به‌رى رێوشوێنی توند بەرامبەر ئەوکەسانەی یارى بە بازاڕدەکەن.
    زاملى له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا له‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران به‌ ئاماده‌بوونى هه‌ریه‌ك له‌ وه‌زیرى بازرگانى و وسه‌رۆكى ده‌زگاى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى و به‌رێوه‌به‌رى ئاسایشى ئابورى كه‌ په‌یامنێرى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(INA)ئاماده‌ى بوو رایگه‌یاند:" هاوڵاتییان دڵنیادەکەینیەوە کە خۆراکی پێویستە هەیە بەتایبەتی بۆ مانگی رەمەزان.
    وتیشی، وەزارەتی بازرگانی بەڵێنیداوە، دەستدەکات بە دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگانەی هاوڵاتییان و لێپێچینەوە لەگەڵ بازرگانەکان دەکرێت لە یاری بەنرخی پێداویستییەکان دەکەن.
    هەروەها، لەلایەن خۆیەوە، عەلا جبوری وەزیری بازرگانی عێراق رایگەیاند، بەرزکردنەوەی نرخی خۆراک و پێداویستییەکان کێشەیەکی دروستکراوە، هیچ گرفتی کەمی خۆراک و قەیرانی خۆراک لە عێراقدا بوونی نییە.
    وتیشی، بەشێک لەبازرگانەکان ماددە خۆراکییەکان قۆرخ دەکەن تا نرخەکانیان بەرزبێتەوە، بەڵام رێوشوێنی توندی یاساییان بەرامبەر دەگیرێت.