بهغدا-(INA)
ئەنجومەنی راژە،ئهمڕۆ دووشهممه رایگەیاند،دوو مەرجى بۆ دامەزراندنی فەرمانبەرانی ئاشکرا کرد.
سەلمان غەزبان حەسەن بەڕیوبەری فەرمانگەی یاسایی لە ئەنجومەنی راژەی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)راگەیاند:"بۆ دامەزراندنی فەرمانبەران پێویستە دوو مەرج هەبن ئەوانیش دەستنیشان کردنی پلەی فەرمانبەران لەلایەن ئەو وەزارەتی داواکراون دابمەزرێن".
وتیشى"مەرجی دووەم ئەوەیە پێویستە وەزارەتی دارایی بتوانێت ئەو بڕە پارەیە تەرخانبکات کە کە پێویستە بۆ دامەزراندنی ئەو فەرمانبەرانە.
ئاماژەی بەوەشدا، پێویستە وەزارەتی دارایی عێراق بە نوسراوی فەرمی ئاشکرای بکات ئەو بڕە پارەیەی بۆ دامەزراندنی ئەو فەرمانبەرانەی دادەمەزرێن تەرخاندەکات.
حەسەن ئەوەشی خستەڕوو"ئەوان دامەزراندنی فەرمانبەرانیان رانەگرتووە، بەڵکو تەنها چاوەڕێن ئەو بڕە پارەیەی پێویستە لەلایەن وەزارەتی داراییەوە بۆی تەرخان بکرێت".
ئاشکراشی کرد" نوێکردنەوەی نمرە و پلەی فەرمانبەران ئەرکی ئەنجومەنی وەزیرانە نەک ئەرکی ئەنجومەنی راژەبێت".