وه‌زاره‌تى كار پێشنیازێکی بۆ زیادکردنی موچەی کرێکارانی خانەنشینی راگه‌یاند

ناوخۆ
  • 7-03-2022, 13:20
  • +A -A

    به‌غدا-(INA)
    وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ رایگەیاند، پێشنیازێکیان بۆ زیادکردنی موچەی کرێکارانی خانەنشینی بۆ 450 هەزار دینار خستووەتە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران،ز جه‌ختی له‌ پێكهێنانى لیژنەیەکی تایبەت بە کاروباری هێنانە ناوەوەی کرێکاری بیانی كرده‌وه‌.
    خلود جابری بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی خانەنشینی و دەستەبەری کۆمەڵایەتی کرێکاران بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA)راگەیاند:"یاسایەک هەیە گەرەنتی مافی کرێکارانی کردووە و لە ئێستاشدا یاسایەکی دیکە بەڕێوەیە بچێتە بواری جێەجێکردنەوە".
    ئاماژەی بەوەشدا، یاساکە تایبەت نییە بە موچەی کرێکارانی خانەنشینەوە، بەڵکو هەموو ئەوانەی وەک کرێکار تۆمارکراون لە دەستەبەری کۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە.
    ئەوەشی ئاشکرا کرد، ئەو کرێکارانەی لە دەستەبنەری کۆمەڵاتی تۆمارنەکراون لە کاتی روودانی هەر رووداوێک بۆیان، خۆیان و خێزانەکانیان بێبەشدەبن لەو مافانەی یاسا بۆی دیاری کردوون.
    لەبارەی موچەی کرێکارانی خانەنشینیەوە خلود جابری بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی خانەنشینی و دەستەبەری کۆمەڵایەتی کرێکاران باسی لەوەشکرد، کەمترین موچەی خانەنشینی کرێکاران 250 هەزار دینارە و ئەمەش بەگوێرەی راژەی خزمەتکردنیانە، بەڵام پڕۆژە یاسایەکی نوێ پێشنیازکراوە میکانیزمی موچەی خانەنشینیان بۆ 450هەزار دینار بەرز بکرێتەوە.
    دەشڵێت، پرۆژە یاساکە بۆ ئەنجومەنی وەزیران بەرزکراوەتەوە و چاوەڕێن پەسەند بکرێن.
    لەلایەکی دیکەوە لەبارەی هێنانە ناوەوەی کرێکاری بیانییەوە خلود جابری بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی خانەنشینی و دەستەبەری کۆمەڵایەتی کرێکاران ئاشکرای کرد، ئەنجومەنی وەزیران لیژنەیەک پێکدەهێنێت بەمەستی ئاسانکاری کردن بۆ هێنانە ناوەوەی کرێکاری بیانی و بەڕێژەی ٥٠٪.
    دەشڵێت، کرێکارە بیانییەکان بەگوێرەی یاسا خاوەنی ماف و موچەی خۆیان دەبن و لە ئەستۆی ئەو کۆمپنیایانەدا دەبێت کە دەیانهێننە ناوەوەی وڵاتەوە.