كازمى و زه‌یدان تاوتوێى هه‌ماهه‌نگى له‌ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى تیرۆر و تاوانه‌كانى گه‌نده‌ڵى ده‌كه‌ن

سیاسی
  • 7-03-2022, 14:15
  • +A -A

    به‌غدا-(INA)
    مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران و فایه‌ق زىیدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری ،ئه‌مڕۆ دووشەممە هەماهەنگییان لەشەڕی دژی تیرۆرو تاوانەکانی گەندەڵی تاوتوێکرد.
    لە راگەیەندراوێكى ئەنجومەنی باڵای دادوەریدا، کە ده‌ستى ئاژانسی هەواڵی عێراقى (INA) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند: "ئەمڕۆ فایه‌ق زه‌یدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری پێشوازى كرد له‌ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران،وهه‌ردوولا باسیان له‌ باره‌ى هەماهەنگی نێوان لایەنە جێبەجێکار و دادوەرییەکان کرد هه‌روه‌ها بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و گەندەڵی ئیداری و زامنکردنی پاراستنی پێویست بۆ دادوەران".
    لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "لە کۆبوونەوەکەدا جێگری سەرۆکی دادگای فیدراڵی قەسید، زەیدون سەعدون، سەرۆکی داواکاری گشتی نەجم عەبدوڵا و سەرۆکی لیژنەی چاودێری دادوەری موسلیم موتعب ئامادەبوون".