هەولێر - INA
ئەمڕۆ یەك شەممە كۆڕبه‌ندی پیشه‌سازی له پێناو ره‌خساندنی بازاڕ و هه‌لی كار له شاری هه‌ولێر، بە ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و ژمارەیەك لە وەزیرەكان و بەرپرسان و پیاوانی خاوەنكار بەڕێوەچوو.
بەوتەی ئامادەكارانی كۆڕبەندەكە، ئەم چالاكیە بەهەماهەنگی نێوان وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی و دەستەی وەبەرهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەئامانجی بەرزکردنەوەی کەرتی پیشەسازی و ڕەخساندنی کاری زیاتر بۆ گەنجان رێكخراوە.
لە میانەی دەستپێكردنی كۆڕبەندەكەدا كە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەیبوو، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وتارێكی پێشكەشكرد و رایگەیاند: حکومەتی هەرێم پلان و بەرنامەی گرنگ و تۆکمەی هەیە، بۆ بایەخدان بە کەرتی پیشەسازی، بە تایبەتی لە بوارەکانی پیشەسازی خۆراک و پێترۆکیمیاوی و پیشەسازی کانزا‌کان و دابینکردنی ماددەی خام بۆ پیشەسازی بچووك و مامناوەند و دروستکردنی چەند ناوچەیەکی پیشەسازی لە شارەکانی هەرێمی کوردستان.