بەغداد ـ INA
مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران تەئکیدی لەپێویستی چارەسەرکردنی کێشەکان بەشێوەیەکی ئاشتیانەو دیالۆگی هاوبەش بۆ زامنکردنی ئاسایشی ناوچەكە كردەوە.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیران ئەمڕۆ یەكشەممە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)كەوتوە، رایگەیاند: كازمی پێشوازیكرد لە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بۆ كاروباری عێراق و ئێران جێنیفەر گیڤیتۆ، كە باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق ماسیۆ تولەر ئامادەیبوو.
لەدیدارەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و چۆنیەتی پەرەپێدانی هاوکارییە هاوبەشەکان لەبەر ڕۆشنایی دەرئەنجامەکانی دیالۆگی ستراتیژی لەبوارە جیاجیاکان بەتایبەتی وەبەرهێنان و وزەو وزەی نوێبوەوەو چاسەركردنی كاریگەری گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوا.
لەبەشێكی تری كۆبونەوەكەدا ژمارەیەک لە کێشە نێودەوڵەتی و هەرێمییەکان و دۆسیە هاوبەشەکان تاوتوێكران، هەروەك سەرۆک وەزیران جەختی لە پێویستی چارەسەرکردنی ئاشتیانەی کێشەکان و دیالۆگی هاوبەش کردەوە لە پێناو دەستەبەرکردنی ئاسایشی ناوچەكە و بەدیهێنانی سەقامگیری و خۆشگوزەرانی.