عەبدوڵڵا پشتیوانی بەردەوامی دامەزراوەی یاسادانان بۆ کاری باڵیۆز و ئەرکی وڵاتان دووپاتدەکاتەوە

سیاسی
  • 6-03-2022, 16:30
  • +A -A

    بەغداد ـ INA 
    جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران شاخه‌وان عەبدوڵڵا ،ئه‌مڕۆ یەکشەممە تەئکیدیکردەوە کەدەزگای یاسادانان بەردەوامە لەپشتیوانیکردنی کارەکانی باڵیۆز و نێرده‌ى وڵاتان.
    نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(INA)كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:"عەبدوڵڵا پێشوازى كرد له‌ ئەحمەد ئەمجەد عەلی باڵیۆزی پاکستانی لەعیراق لەنووسینگەی تایبه‌تى خۆى لەبەغدا و تێیدا باس لەبابەت و پرسه‌ هاوبەشەکان کرا و تێیدا باس لەهەوڵە نێودەوڵەتییەکان کرا بۆ بەرەنگار بوونەوەی تیرۆرو نەهێشتنی ڕەگەکانی جگە لەگفتوگۆکردن لەسەر ڕێگاکان بۆ بەرزکردنەوەی دیمەنەکانی هاوکاری لەهەموو بوارەکاندا لەنێوان هەردوو ولاتی دۆستدا".
    لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە"عەبدوڵا  سەرەخۆشی لە گەل و حکومەتی پاکستان کرد لە دوای تەقینەوە تیرۆریستییەکەی دوو ڕۆژ پێش ئێستا كه‌ مزگەوتێک لە شاری پیشاوەری ڕۆژئاوای پاکستان کەوته‌وه‌ و بووە هۆی گیانلەدەستدانی هاوڵاتیان، هاوکات پشتیوانی بەردەوامی دامەزراوەی یاسادانانى دووپاتكرده‌وه‌ بۆ كارى باڵسوز و نێرده‌ دبلوماتیه‌كان".
    بۆ کاری باڵیۆز و ئەرکی وڵاتان و کاراکردنی کاری لیژنەکانی دۆستایەتی پەرلەمان دوای پێکهێنانی لیژنە وەستاوەکان لە ڕۆژانی داهاتوودا".
    لەلای خۆیەوە باڵیۆزی پاکستان خواستی ولاتەکەی دەربڕی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو گەلی دۆست بەتایبەتی لەبواری ئابووری و ڕۆشنبیری و بازرگانی و فراوانکردنی قەبارەی هاریکاریی نێوان هەردوو وڵات"،رونیكرده‌وه‌ "ئیسلام ئه‌باد له‌هه‌وڵى كردنه‌وه‌ى قونسلخانه‌یه‌ له‌ هه‌ولێر".