بەغدا_(INA)
ئهمڕۆ یەکشەممە شاندێکی ئەمنی بە سەرۆکایەتی جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشهكان لیوا ڕوکن عەبدولئەمیر شمهری وفەرماندەی هێزی زەمینی و بەڕێوەبەری ناوەندی ئۆپەراسیۆنەکانی حەشدی شەعبی گەیشتە پارێزگای سەلاحەدین.
لە راگەیەندراوێکی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکاندا کە دهستى ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)كهوتووه رایگهیاند:"شاندەکە سەردانی بارەگای لیوای کۆماندۆی ناوچەی ئەلحسان-ی ناوچەی حەمرینیان کرد و لەگەڵ فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی سەلاحەدین و فەرماندەکانی سوپا و حهشدى شهعبى كۆبونهوه".
وتیشی: "سەردانەکە بە مەبەستی هەڵسەنگاندنی دۆخی ئەمنی ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی پارێزگاکەیە و کارکردنە بۆ گەڕانەوەی ئاوارهى گوندهكان بۆ ناوچەکانی نیشتەجێبوونیان"،ئاماژهى بهوهكرد:"شاندەکە لە سەردانەکەدا لەگەڵ ژمارەیەک لە سهرۆگ هۆزەکانی ناوچەکە کۆبوونەوە"
لاى خۆیهوه سهرۆك هۆزهكان سوپاسگوزاریی خۆیان بۆ ئەو هەوڵە ئەمنییەی کە لەپارێزگاکەدا کراوە دەربڕی و داوای گەڕانەوەی دانیشتوانی 13 گوندی ناوچەکانی عیپیان کرد دوای ئاوارەبوونیان لەساڵی 2014دا".