بەغداد ـ INA
وەزارەتی بازرگانی ئەمڕۆ یەکشەممە پێکهێنانی شانەی قەیرانەكانی ڕاگەیاند بۆ بەدواداچونی بەرزبونەوەی نرخی خۆراک و تەئكیدیشی لەگرتنەبەری ڕێوشوێن بۆ گەیشتن بەئاسایشی خۆراک كردەوە.
محەمەد حەنون وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق لەلێدوانێکدا بۆ كەناڵی عێراقیەی هەواڵی كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بینیوێتی، ڕایگەیاند: وەزارەتی بازرگانی بەسەرۆکایەتی وەزیر عەلا جبوری و بریکارەکان و ڕاوێژکاران و بەڕێوەبەرە گشتییەکان شانەی قەیرانەكانی پێكهێناوە بۆ پەرەپێدانی میکانیزمێک بۆ ئەو قەیرانە ئابوورییەی هاتوەتەپێشەوە، بەهۆی شەڕی ڕوسیا و ئۆکرانیاوە کە بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخ لە جیهاندا.
وتیشی: حکومەتی عێراق تاوتوێی پەرەپێدانی ستراتیژی ئاسایشی خۆراک دەکات و ڕێوشوێنی بەپەلە دەگرێتەبەر بۆ زانینی ماددەكانی فۆرمی خۆراك.
ئاماژەی بۆ ئەوەشئكرد: لە چوارچێوەی پلانی روبەڕوبونەوەی بەرزبونەوەی نرخ، سەرجەمی بەشی سەبەتەی خۆراک دەستی پێکردووە و ئەمڕۆ پێدانی بڕی 460 هەزار تۆن گەنممان بۆ کارگە ئەهلی و حکومیەكان دەستپێكردوە، وتیشی: ڕێوشوێنی گرنگ گیراوەتەبەر بۆ جێبەجێكردنی ئاسایشی خۆراک.