كازمی مۆزەخانەی نیشتیمانی عێراق دەكاتەوە

سیاسی
  • 6-03-2022, 12:30
  • +A -A

    بەغداد ـ INA 
    مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران، مۆزەخانەی نیشتیمانی عێراق دوای نۆژەنکردنەوەی کردەوە، و داوای بەردەوامی هەوڵەكانی كرد بۆ گەڕاندنەوەی شوێنەوارەكانی عێراقی  لەڕێگەی هەماهەنگی دیپلۆماسی لەگەڵ وڵاتاندا.
    نووسینگەی سەرۆک وەزیران ئەمڕۆ یەك شەممە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)كەوتوە، رایگەیاند: مۆزەخانەی نیشتمانی عێراق دوای کاری چاکسازی و چاککردنەوەی هۆڵەکانی لەلایەن مستەفا كازمییەوە كرایەوە، كازمی ئاماژەی بۆ ئەوەكرد: کردنەوەی مۆزەخانەكە هاوکاتە لەگەڵ ڕۆژی  ئاشتەوایی نیشتمانی و یادی یەک ساڵەی سەردانە مێژووییەکەی پاپا فرانسیس بۆ عێراق و دیدارە مێژووییەکەی لەگەڵ سەماحەتی مەرجەعی باڵا سەید سیستانی. 
    هەروەك کازمی پێشانگای شوێنەوارەكانی عێراقی کردەوە کە لە پێنج وڵات لەوانە ئەمریکا، هۆڵەندا، ژاپۆن، ئیتالیا و لوبنانەوە گەڕێنراونەتەوە.