بهغدا-(INA)
دهستهى حەشدی شەعبی ،ئهمڕۆ یەکشەممە دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنییان لە موسڵ ڕاگەیاند.
لە راگەیەندراوێکى دهسته کە كۆپیهكى بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوه رایگهیاند:"هێزێکی لیوای 30ی حەشدی شەعبی ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنییان لە ناوچەی گۆگجەلی موسڵ ئەنجامداوە".
وتیشی"ئۆپەراسیۆنەکە بریتی بوو لە گەڕان بە بازاڕی ئاژەڵداری و ناوچەکانی دەوروبەری و پشکنینی داتای خەڵک بۆ وردبینى كردن له داواکراوانی ناوچەی گۆگجەلی".